Zana Natık Kerem
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2018
ئەنقەرە ــ AA
دەنگدەرانی ئیتاڵیا بە مەبەستی ھەڵبژاردنی ٧٦١ سەرۆک شارەوانی روویان لە سەندوقەکانی دەنگدان کرد.
راگەیەندرا کە لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ناوخۆی ئیتاڵیا، دەنگدەران لەو وڵاتە لە ١٢ ھەرێم بۆ ھەڵبژاردنی ٧٦١ سەرۆک شارەوانی روویان لە سندوقەکانی کردووە.
ئەم ھەڵبژاردنە، گەورەترین تاقیکردنەوەی پاڵپشتی جەماوەرییە بۆ حکوومەتی نوێی ئیتاڵیا.
حکوومەتی نوێی ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی جۆزپە کۆنتە لە لایەن ھەردوو بزووتنەوەی "پێنج ئەستیرە" و "لیگی باکوور" پێکھێنراوە.
کەناڵی فەرمی ئیتاڵیا پشتبەستن بە زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە کە ناوەندەکانی دەنگدان لە ھەرێمەکانی ڤینیتۆ، لیگوریا، لۆمباردیا، تۆسکانا، مارکە ئۆمبریا، بۆلیا، کامیانیا، لاتسیۆ، سقلییە، فریۆلی ڤینیسیا جولیا و کامبانیا تا کاتژمێر ١١ ئێوارە بە کاتی ئەو وڵاتە پێشوازی لە شەش ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دەنگدەر دەکەن.
پێشبینی دەکرێت بزووتنەوەی لیگی باکوور بە سەرۆکایەتی ماتیۆ سالیڤینی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ بزووتنەوەی پێنج ئەستێرە بە سەرۆکایەتی لویجی دی مایۆ وەزیری کار لەم ھەڵبژاردنەدا، سەرکەوتن بەدەست بھێنن.
کەناڵی فەرمی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم ھەڵبژاردنە، تاقیکردنەوەیەکی گرنگە بۆ رازیکردنی ئیتاڵیییەکان لە سیاسەتی حکوومەتی ئێستا کە جۆزپە کۆنتە سەرۆکایەتی دەکات.
لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیتاڵیا کە لە مانگی ئاداری رابردوودا بەڕێوەچوو، بزووتنەوەی "پێنج ئەسترە" زۆربەی کورسییەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پیرانی بەدەستھێنابوو.