Zana Natık Kerem
22 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2019
قودس ــ AA
ھێزێکی گەورەی ئیسرائیل بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی بنیاتنان، دەستیکردووە بە رووخاندنی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە باشووری قودسی رۆژھەڵات.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو زانیاری لە شایەتحاڵەکانەوە دەستکەوتووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ھێزێکی گەورەی ئیسرائیل کە لە سوپا و پۆلیس پێکھاتوون ھەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی وادی حومس سەربە شارۆچکەی سور باھر باشووری شاری قودسی رۆژھەڵات.
شایەتحاڵەکان رایانگەیاندووە "لە میانی ھەڵکوتانەکەدا، ھێزەکانی ئیسرائیل بە بیانووی نەبوونی مۆڵەتی بنیاتنان، دانیشتوانی ناوچەکەیان لە خانووەکانیاندا دەرکردووە و دواتر دەستیانکردووە بە پڕۆسەی رووخاندنی باڵەخانەکان".
بەپێی زانیارییەکان پڕۆسەی رووخاندنی باڵەخانەکان لە ناوچەی وادی حومس بەردەوامە.
ھاوکات پڕۆسەی رووخاندنی باڵەخانەکان لە ناوچەی وادی حومس باشووری قودسی رۆژھەڵات لە لایەن ئیسرائیلەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە.
لەمبارەیەوە ھەریەک لە سەرۆکایەتی دەسەڵاتداریێتی، حکوومەت، رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین، ھەردوو بزووتنەوەی حەماس و جیھادی ئیسلامی رایانگەیاندووە کە بەتوندی پرۆسەی رووخاندنی باڵەخانەکان لە ناوچەی وادی حومس باشووری قودسی رۆژھەڵات لە لایەن ئیسرائیلەوە ئیدانە دەکەن.