قودس
بەگوێرەی لێدوانی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئیسرائیل، هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرکردەکانی حەماس دەستی پێکردووە و رۆژی شەممە لە کەرتی خۆرئاوا زیاتر لە٧٠ کەسیان دەستگیرکردووە.
لە نێو دەستگیرکراوان وەزیری پێشوو، پەرلەمانتارانی فەلەستینیان تێدایە.
حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند: سێ گەنجی ئیسرائیلیی لە لایەن فەلەستینییەکانەوە شەوی پێنجشەممەی رابردوو رفێنراون. بۆیە کنێست (پەرلەمان) دەسەڵاتی تەواوی داوە بە حکومەت بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ گەنجە رفێنراوە.