Wassim Samih Seifeddine
07 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2024
بەیروت ــ AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر زاحییە باشووری بەیروت و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕەفیق حەریری، ھەروەھا بە بۆمبی ھێشوویی پارێزگای بیقاع-یان لە ڕۆژھەڵاتی لوبنان بۆردومان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەتوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشیان کردە سەر زاحییە باشووری بەیروت و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕەفیق حەریری.
ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی فەرمی لوبنان بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی زنجیرەیەک ھێرشدا، بە بۆمبی ھێشوویی پارێزگای بیقاع-یان لە ڕۆژھەڵاتی لوبنان بۆردومان کردووە.
لەبەرامبەردا، حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ئاراستەکردنی مووشەک، سەربازانی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری شارۆچکەی ماڕون ڕەئس باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.