Ayşe İrem Tiryaki,Ahmet Karaahmet,Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu
03 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2025
دیمەشق - AA
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر ناوچەی سەفیرە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب لە سووریا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتووە، بنکەیەکی بەرگریی ئاسمانیی و کۆگای ژمارە ٤٠٤ لە ناوچەی سەفیرە، لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆمباران كراون.
بەپێی ئامارە بەراییەکان، ژمارەیەک کەس کوژراو و برینداربوونەتەوە.
دوای توندبوونی شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا و، ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە هەشتی کانوونی یەکەمی هەمان ساڵدا کە ٦١ ساڵ وڵاتەکەی بەڕێوەبرد، سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر سووریا زیاد کرد.
سوپای ئیسرائیل دەستیکرد بە لەناوبردنی ئەو ژێرخانە سەربازیی و توانایانەی لە سوپای ڕژێم بەجێمابوون و، داگیرکارییەکانی لە بەرزاییەکانی جۆلان فراوانتر کرد.
ئیسرائیل چووە ناوچە پارێزراوەکانی بەرزاییەکانی جۆلان و داگیرکارییەکی فراوانتر کرد و، ٢٥ کیلۆمەتر لە دیمەشق نزیک بووەوە.