Nour Mahd Ali Abuaisha,Ömer Erdem
21 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2024
غەززە - AA
بە هۆی هێرشەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆ دراو، ٤٤ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی راگەیاندراوێکی بەرگریی شارستانی لە غەززە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە، سوپای ئیسرائیل بە چڕی لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوام بووە.
بە هۆی ئەم هێرشانەوە، ٤٤ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵ بوون.
لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٤١ ھەزار و ٢٧٢ کەس کوژراون و ٩٥ ھەزار و ٥٥١ی دیکەش برینداربوون.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاماژە بە بوونی هەزاران تەرم دەکرێت لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکاندا، ئیسرائیل بە کردنە ئامانجی نەخۆشخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکان کە خەڵکی پەنایان بۆ بردوون ژێرخانی مەدەنی لەناو دەبات.