Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2015
سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشووی توركیا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسێكدا به‌ناوی "توركیایه‌كی چۆن؟"دا كه له‌لایه‌ن لقی ماناڤگاتی كۆمه‌ڵه‌ی بیرۆكه‌ی ئهتاتوركییهوه له ناوه‌ندی كولتووری ئه‌تاتورك رێكخرابوو رایگه‌یاند: "له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی كۆماری توركیاوه هه‌وڵ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی نه‌ژادپه‌رستی و بزووتنه‌وه‌كانی دژی شایسته‌ییدا ده‌درێت و ئه‌و دوو هه‌ڕه‌شه‌یه هێشتا له‌سه‌ر توركیا به‌رده‌وامه".
باشبوغ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا نه‌ژادپه‌رستی نه‌بووه و كوردان له‌ژێر ئاڵای عوسمانی‌دا له خاكی توركیا و سووریا و عێراقی ئه‌مڕۆدا ژیاون و كێشه‌ش درووست نه‌بووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی وڵاتی سووریای ده‌ستكرد و وڵاتی عێراقی ده‌ستكرد دروستبووه.
باشبوغ رایگەیاند: "مرۆڤه به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌كانمان له‌نێوان توركیا، عێراق و سوریا دابه‌شبوون. ئه‌مه كێشه‌ی ئاسایشی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ توركیا دروستكرد. كاتێك باس له مووسڵ ده‌كرا له 1920ه‌كاندا مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌یگوت، 'ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا له عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی دابمه‌زرێت، ئه‌مه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توركیا ده‌بێت. "ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌مان بۆچوونمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ له عێراق دابمه‌زرێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توركیا ده‌بێت. كێشه‌یه‌كی جدییه بۆ توركیا. به‌ڵام راستییه‌كیش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئه‌گه‌ره رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت. یه‌كێك له‌و وڵاتانانه‌ی رێگری له دامه‌زرانی وه‌ها ده‌وڵه‌تێك ده‌كه‌ن توركیایه و ئه‌وی دیكه‌ش ئێرانه".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.