Abdullah Shukur
29 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2015
سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو سبەینێ لە گۆڕەپانی وێستگەی لە شاری دیاربەکر بەشداری لە کۆبوونەوەی جەماوەری دەکات.
ھاوکات ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی جەماوەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بۆ ھەڵبژاردنی گشتیی ١ی تشرینی دووەم بەردەوامە.
بە نووسینی چچەندین لافیتە بە زمانەکانی تورکی، کوردی کرمانجی ژووروو و زازاکی ھاتنی داودئۆغڵو بۆ شاری دیاربەکر راگەیەنرا.
پاڵێوڕاوی ئاکپارتی لەشاری دیاربەکر، عەلاددین پارلاک بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەوان زۆر خۆشحاڵن بە میوانداری کردنی داودئۆغڵو.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.