Orhan Onur Gemici,Sertaç Bulur,1 23
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له دانیشتنی گشتیی‌دا كه سبه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات سه‌رۆكی نوێی رێكخراوی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول) هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له رێكه‌وتی ١٨-٢١ی ئه‌م مانگه "٨٧ه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی دانیشتنی گشتیی ئینته‌رپول" له دوبه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت.
شاندێكی توركیا كه له ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ئینته‌رپول-ئهورۆپول كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی توركیا پێكدێن به سه‌رۆكایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌همه‌ت ئه‌رسۆی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كات.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ ده‌بێت بۆ ئینته‌رپول.
هه‌ریه‌ك له كۆریای باشوور، رووسیا و ئه‌فریقای باشوور له كێبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربژێری ئه‌وان به سه‌رۆكی نوێی ئینته‌رپول هه‌ڵبژێردرێت كه له دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و رێكخراوه هۆنگوه‌ی مێنگ له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه كه چینه ده‌ستگیركرا؛ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌روه‌ها ده‌نگ ده‌درێت له سه‌ر داواكاری كۆسۆڤا، ڤانواتو و كریباتی كه داوایان كردووه ببنه ئه‌ندام له ئینته‌رپول.
له ئه‌گه‌ری بوونه ئه‌ندامی ئه‌و وڵاتانه، ئه‌وا ئینته‌رپول ده‌بێته گه‌وره‌ترین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی.
شاندی توركیا له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی‌دا ورده‌كارییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی فه‌تۆ، په‌كه‌كه و داعش و هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێش‌گرتن به كۆچی نایاسایی ده‌خاته روو.