Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
پاریس - AA
له فه‌ره‌نسا سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول)، هۆنگوی مێنگ، له رۆژی ٢٩ ئه‌یلووله‌وه، بێسه‌روشوێنه و لێكۆڵینه‌وه له ونبوونی ده‌ستیپێكردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له رادیۆی یورۆپ وه‌ندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیی كه باره‌گاكه‌ی له شاری لیۆنی فه‌ره‌نسایه، هۆنگوی مێنگ بێسه‌روشوێنه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه مێنگ كه خه‌ڵكی چینه، ویستوویه‌تی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات و رۆژی ٢٩ی ئهیلوول فه‌ڕه‌نسای جێهێشتووه و له‌و به‌رواره‌شه‌وه هه‌واڵی نازانرێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به كاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نساوه كردووه و گوزارشتی داوه‌ته پۆلیس.
مێنگ له مانگی تشرینی ٢٠١٦دا وه‌ك سه‌رۆكی ئینته‌رپول هه‌ڵبژێردرابوو.