Mohammed Baqi Hussein
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
جاكارتا - AA
مباح گۆثۆی ته‌مه‌ن 146 ساڵی ئیندۆنێزی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا به ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان بێت، له شاری سراڤێنی سه‌ربه ویلایه‌تی جاڤا ماڵئاوایی له ژیان كرد.
گۆثۆ كه به‌م ساڵانه‌ی دوایی جار جاره ده‌یگوت "ده‌مه‌وێت بمرم"، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچی دوایی كرد.
12ی نیسانی رابردوو گۆثۆ باری ته‌ندروستیی تێكچوو و له نه‌خۆشخانه خرایه ژێر چاودێریی ته‌ندروستییه‌وه، به‌ڵام دوای شه‌ش رۆژ له‌سه‌ر داواكاریی خۆی له نه‌خۆشخانه ده‌ركرا.
كه‌سوكاری ناوبراو رایانگه‌یاندووه، دوای ده‌ركردنی له نه‌خۆشخانه گۆثۆ خواردنی كه‌م خواردووه.
گۆثۆ له گونده‌كه‌ی خۆی كه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی جاڤا، به خاكسپێردرا.
- "به ته‌مه‌نترین مرۆڤی جیهان"
به‌رپرسانی سراگێن له ئاماده‌كاریدا بوون گۆثۆ كه ساڵی له دایكبوونی خۆی له بیرنه‌مابوو، ناوی بچێته كتیبی گینسه‌وه.
به‌رپرسان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆیان ده‌ركه‌وتبوو كه ته‌مه‌نی گۆثۆ 146 ساڵه و 31ی كانوونی یه‌كه‌می 1870 له‌دایكبووه.