Emel Öz Gözellik,Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2017
سیئۆل - AA
كوریای باكوور بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ی به‌شداری له مانۆڕه‌كه‌ی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریادا ده‌كه‌ن مه‌ترسی جه‌نگی ئه‌تۆمیان دروستكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له جۆری B-1B Lancer، له كاتی مانۆڕە سه‌ربازییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا، كۆریای باشووری و ژاپۆن به‌سه‌ر نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریادا فڕین، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی جه‌نگی ئه‌تۆمی كردووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا كه پیشنیازی سه‌پاندنی سزای نوێ ده‌كات به‌سه‌ر كۆریای باكووردا، له به‌رزترین ئاستدا تاو به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشوور، موون سانگ گیون له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سیستمی به‌رگری ئاسمانی باڵای ئه‌مریكا كه دانانی له ناوچەی سیۆنگجو ده‌ستیپێكردووه، ئیدی ئاماده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه.
به مه‌به‌ستی وازهێنانی كوریای باكوور له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، حكوومه‌تی ئه‌مریكا له ماوه‌ی رابردوودا به پشتیوانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سیاسه‌تی زیادكردنی فشاری ئابووریی و دیپلۆماسی له‌سه‌ر كۆریای باكوور په‌یڕه‌و ده‌كات.