Emre Aytekin,Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2018
پالو/ئەنقەرە - AA
كاره‌كانی گه‌ڕان و به‌دواداچوون و رزگاركردن دوای كاره‌ساتی تسونامییهكهی ئیندۆنێزیا كه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینییه‌وه روویدا به‌رده‌وامه. له‌ئێستادا كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ بۆ قوربانییانی كاره‌ساته‌كه كه زیاتر له هه‌زار كه‌س دەبن ده‌ستپێكردووه.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتە سرووشتییە نیشتمانییەکان لە ئیندۆنێزیا دەستکەوتوون، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی بوومەلەرزە و دواتر تسونامییەکەی رۆژی هەینی رابردووەوە کە دوورگەی سولاوێسی ئەو وڵاتەکەی گرتەوە، گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ٢٠٣ کەس بەرزبووه‌تەوە.
له شاری پالو پایته‌ختی ویلایه‌تی سولاوێسی كه زۆرترین كه‌س تیایدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕ بۆ ته‌رمه‌كان ده‌ستپێكراوه.
به‌رپرس له ئاژانسی بەڕێوەبردنی کارەساتە سرووشتییە نیشتمانییەکان، ویله‌م رامپاگیلی رایگه‌یاند، به هۆی هه‌لومه‌رجی ته‌ندروستی و ئایینیه‌وه، پێویسته ته‌رمه‌كان بێ دواكه‌وتن بنێژرێن.
فه‌رمانده له سوپای ئه‌و وڵاته، تیۆپان ئاریتۆنانگ رایگه‌یاند، ته‌نها له یه‌ك نه‌خۆشخانه‌دا 545 ته‌رم به مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردن گوازراونه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به رێكاره‌كان ده‌كرێـت.
ئاریتۆنانگ راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانییان دواتر گۆڕه‌كانیان بدۆزنه‌وه، وێنه‌ی قوربانییه‌کانیان تۆماركردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی سوپای ئه‌و وڵاته، محه‌مه‌د تۆریر رایگه‌یاند، بڕیاره له پارچه زه‌وییه‌كی ته‌نیشت گۆڕستانی گشتی ته‌رمه‌كان بنێژرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هێشتا تیمه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی دۆنگالا، سیگی و پاریگی ماونتۆگ كه یەک ملیۆن و 200 هەزار دانیشتوانی هه‌یه و تسونامییه‌كه گرتوویه‌ته‌وه و له‌به‌رئه‌وه به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندووه، ره‌نگه ژماره‌ی قوربانییان زیاتریش هه‌ڵكشان به‌خۆیه‌وه ببینێت.