Ahmet Dursun
23 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی بۆ دەربازبوونی عێراق لەو قەیرانەی کە تێدایە بانگەوازی دامەزراندنی دیالۆگ و کارلێکردنی لە نێوان کەسایەتییە سیاسییە رەسەنەکانی وڵاتەکە کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە، رەئیسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەنجامداوە.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، تاوتوێی قەیرانی سیاسیی عێراق، دانوستانەکانی نێوان ئێران-سعوودیە کە بە نێوەندگیری بەغدا بەڕێوەدەجێت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.
سەرکۆماری ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت دەرچەیەک لە قەیرانی سیاسیی عێراق بدۆزرێتەوە و گوتی: "دەبێت سەرجەم رەوتە سیاسییە رەسەنەکانی عێراق لە رێگەی دیالۆگ و کارلێکردنەوە لەسەر دەرچەیەک لەم کێشە سیاسییانە رێکبکەون".