Muhammet Kurşun
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
تاران - AA
دەنگۆی ئەوە هەیە کە خۆپاڵاوتنی سەرکۆماری پێشووی ئێران، مەحمود ئەحمەدی نەژاد و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، عەلی لاریجانی و جێگری یەکەمی سەرکۆمار، ئیسحاق جیهانگیری ڤیتۆ کرابێت.
ئاژانسی هەواڵیی فارس بڵاویکردەوە، لیژنەی پاراستنی دەستوور خۆکاندیدکردنی ئەحمەدی نەژاد، لاریجانی و جیهانگیری لەگەڵ کاندیدی چاکسازیخوازەکان مستەفا تاجزادەی ڤیتۆ کردووە.
باس لەوەشکراوە کە خۆپاڵاوتنی هەریەکە لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێم، موحسین رەزایی و ئەندامی ئەنجوومەنەکە، سەعید جەلیلی پەسەند کراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە کە لەنێو ئەو کەسانەی خۆپاڵاوتنیان پەسەند کراوە، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، عەبدولناسر هیمەت-ە.
لە لایەکی دیکەشەوە هەریەکە لە راوێژکاری سەربازیی عەلی خامنەیی و وەزیری پێشووی بەرگریی ئێران، حسێن دەهقان و وەزیری پێشووی نەوت، روستەم قاسمی بۆ پشتیوانیکردن لە کاندیدی بنەماخوازەکان، ئیبراهیم رەئیسی لە کاندیدێتی کشانەوە.