Zana Natık Kerem
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
بەغدا - AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی گەیشتە تاران پایتەختی ئێران و لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوویەوە بریارە چەند کۆبونەووەیکیتریش ئەنجامبدات.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە كە مستەفا كازمی گەیشتووەتە تاران. دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەوکەی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، لە پێگەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەکانی بلاوکردەووە.
هاوكات میدیاكانی عێراق و ئێران بڵاویانكردەوه، كازمی دوای گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی میهرئاباد لە تاران لە لایەن وەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردهكانیانەوە پێشوازیی لێكراوە.
ئاماژەیان بەوەیشداوە، دوای تەواوبوونی رێورەسمی پێشوازییكردن لە مستەفا كازمی لەلایەن سەركۆماری ئێران، حەسەن روحانی-یەوە، كۆبوونهوهكانی نێوان شاندی هەردوو وڵات دهستپێدهكهن.
میدیاكان ئەوەشیان بڵاوكردووەتەوە، مستەفا كازمی بە جیا لەگەڵ حەسەن روحانی و رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی كۆدەبێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا لە بەغداوە بەرەو ئێران بەرێكەوتبوو.
هەریەك لە وەزیرانی دەرەوە، نەوت، كارەبا، دارایی، بەرگریی، تەندروستیی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق یاوەریی كازمی دەكەن لە سەردانەكەی بۆ ئێران.
زانراوە مستەفا كازمی لە میانی دیدار و كۆبوونەوەكانیدا ژمارەیەك پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێدەكات لەوانە چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردووڵات لەگەڵ دوایین پێشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتییهكان.