Ahmet Dursun
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
لە شارۆچکەی بابا مۆنیر لە پارێزگاى فارس لە باشوورى خۆرئاوای ئێران، بوومەلەرزەيەك بە گوڕى پێنج پلە روویدا.
بە پێی روونکردنەوەی ناوەندی بوومەلەرزەناسی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠١:٠٥ بەکاتی ناوخۆ روویداوە، کە ناوەندەکەی شارۆچکەی بابا مۆنیر-ی سەربە پارێزگای فارس بووە.
بوومەلەرزەكە لە قوڵايى ١٠ كيلۆمەتر روویداوە.
بەپێی میدیای ئێران، بەهێزی بوومەلەرزەکە کە لە پارێزگاکانی فارس و کۆهگيلویە-بویەر ئەحمەد هەستیپێکراوە، هێشتا هيچ زانیارییهك سهبارهت بە روودانی زيانى گيانیى یان ماددیى بڵاونەكراوەتەوە.