Rewa Mahmut Hasan
04 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2017
بەگوێرەی ماڵپەڕێکی ئێرانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سزا بەسەر خاوەنکار و کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەسەپێنێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەبەرامبەر ئەو هەنگاوە نایاساییانەی کە ئەمریکا دژ بە ئێران دەیگرێتەبەر، ئێران سزا بەسەر ئەو کەس و کۆمپانیایانە دەسەپێنێت کە یارمەتی بکوژانی کەسانی بێتاوانی ناوچەکە دەدەن و لەگەڵ ئەو لایەنانەی پشتگیری لە توندوتیژی ناوچەکە و تیرۆریستان دەکەن. ناوی ئەو کەس و کۆمپانیایانە لەماوەیەکی نزیکدا رادەگەیەنرێت".
ئێران هۆکاری ئەو بڕیارەی گەراندووەتەوە بۆ قەدەغەکردنی چوونە ناوەوەی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ئەمریکا و سزادانی هەندێک لە کۆمپانیا و خاوەنکاری وڵاتەکەیان لەلایەن ئەمریکاوە بەتۆمەتی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی.