Mustafa Melih Ahıshalı
14 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2026
گوتەبێژی حکوومەتی ئێران، فاتمە موهاجەرانی ئاماژهی بهوه كرد بەپێی مەزەندە سەرەتاییەکان قەرەبووی جهنگ بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا-ئیسرائیلەوە نزیكهی ٢٧٠ ملیار دۆلارە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕووسی (RIA Novosti)، موهاجەرانی زانیاری لەو بارەیەوە خستهڕوو.
موهاجەرانی باسی لهوه كرد شاندی دانوستانکاری ئێران لە كۆبوونهوهكانی ئیسلام ئاباد و پێشتریش سەرکۆمار مەسعود پزیشکیان لە پلاتفۆرمە جیاجیاکاندا بابەتی قەرەبووی جهنگیان بە گرنگیەوە باس كردووه و، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتاییان سەبارەت بەو زیانانە كردووه کە هێرشەکانی جهنگ لە بوارە جیاجیاکاندا دروستیان كردووه.
ههروهها موهاجەرانی ئهوهی خستهڕوو كه قەرەبووی جهنگ بەپێی دەستنیشانکردنە سەرەتاییەکان بە نزیکەی ٢٧٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
موهاجەرانی ئاماژەی بەوە کرد قەرەبووەکە باڵەخانە مهدهنیه زیانبهرکەوتووەکان، شوێنكارەکان و کارگەکان و مافی ئەو کچە خوێندکارانەش دەگرێتەوە کە لە هێرشەکەی سەر قوتابخانەیەک لە میناب گیانیان لەدەستدا.