Elahe Salari,Tolga Akbaba,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
تاران – AA
په‌رله‌مانی ئێران به زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌ی له وه‌زیری كار، عه‌لی ره‌بیعی سەندهوه.
داواكاری متمانه سەندنه‌وه له وه‌زیری كار، عه‌لی ره‌بیعی كه سێی تهمووز پێشكه‌ش كرابوو له په‌رله‌مانی ئێران دانیشتنی له‌باره‌وه ئه‌نجام درا.
له دانیشتنه‌كه‌دا، ١١١ په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به نه‌خێر دا بۆ متمانه سەندنه‌وه له ناوبراو و ١٢٩ په‌رله‌مانتاریش به به‌ڵێ ده‌نگیان دا.
دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان مشتومڕی توندی لێكهوتهوه و عەلی ره‌بیعی وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه گوایه "به ئه‌رك و به‌رپرسیارییەتی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه" و گوتی: "ده‌بێت هه‌موو كاربه‌ده‌ستان به‌رپرسیارییەتی كێشه‌كانی وڵات هه‌ڵبگرن".
ناوبراو به پێویستیشی زانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران كاربكه‌ن تاكو چاكبوونی ره‌وشی كرێكاران.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی حكوومه‌تی ئێران بڵاویکردەوە كه عەلی ره‌بیعی به پێویستی زانیووه شه‌فافیه‌ت له وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت تاكو بتوانن رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه.