Mustafa Melih Ahıshalı
30 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران هیدایه‌توڵڵا خادمی رایگه‌یاند، ماوه‌ی 40 ساڵه 200 بنه‌ماڵه ئێران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
هیدایه‌توڵڵا خادمی له میانی وتارێكیدا له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، كێشه‌كانی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و بێ ئاوی له ئێران به‌رده‌وامن و تا دێت قووڵده‌بنه‌وه.
هیدایه‌توڵڵا خادمی گوتی: "لێنه‌هاتوویی و لاوازی و بێبه‌رهه‌میی حكوومه‌ته‌كان، بووه‌ته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی خه‌ڵك، به‌ڵام نه ئیراده‌یه‌ك نه هێزێك هه‌یه بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه".
هیدایه‌توڵڵا خادمی له‌وباره‌وه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: "ماوه‌ی 40 ساڵه 200 بنه‌ماڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئێران‌دا گرتووه، ئه‌و بنه‌ماڵانه له‌م وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت دێن و ده‌چن".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.