Yusuf Özcan
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
پاریس – AA
ئێله‌گ زه‌رده‌كانی فه‌ڕه‌نسا له ٤٤ه‌مین هه‌فته‌ی خۆپیشاندانه‌كانیاندا به‌مه‌به‌ستی ناڕازه‌یه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه‌یان، ئیمانوێل ماكرۆن دیسانه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
خۆپیشاندانه‌كانی ئێله‌گ زه‌رده‌كان له ژێر رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ به‌رده‌وامه كه سه‌ره‌تا وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر گرانكردنی نرخی سووته‌مه‌نی و هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئابووری ده‌ستیان پێكرد، دواتر گۆڕا بۆ ناڕازه‌یه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ماكرۆن.
وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له پاریس له كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیان ده‌دا بچنه ناو شه‌قامی كامپس-ئه‌لیزێ گرژی له‌گه‌ڵ پۆلیس روویداوه و پۆلیس به به‌كارهێنانی گازی بیبه‌ری رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بووه‌وه.
پۆلیس به به‌كارهێنانی هه‌مان گاز رێگه‌ی له‌وه گرت خۆپیشانده‌ران بچنه ناو تێرمیناڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ساینت-لازاری.
ژماره‌یه‌ك له ئێله‌گ زه‌رده‌كان له پاركی بێركی شتیان له ئۆتۆمبێله‌كان گرت و پۆلیسیش به به‌كارهێنانی گازی بیبه‌ری رووبه‌ڕوویان بۆوه.
له شاره‌كانی دیكه‌ی فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندان ئه‌نجام دران و له خۆپیشاندانه‌كاندا ١٦٣ كه‌س ده‌ستگیركران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژینگه‌پارێزان به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه له پاریس خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. له شاڕێی ساینت-میشێل گرژی له نێوان گرووپێك كه ده‌مامكی ره‌شیان پۆشیبوو له‌گه‌ڵ پۆلیس روویدا. پۆلیس به گازی بیبه‌ری رووبه‌ڕووی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه بووه‌وه كه شتیان تێده‌گرتن. خۆپیشانده‌ران شوشه‌ی ژماره‌یه‌ك له فرۆشگاكانیشیان شكاند.
هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینیش له پاریسی پایته‌خت خۆپیشاندان ئه‌نجام درا.
بۆ خۆپیشاندانه‌كانیش حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ پۆلیس ئه‌ركدار كران.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی پاریسه‌وه نزیكه‌ی ٣٠ وێستگه‌ی میترۆ داخران. پۆلیس له شاڕێی كامپس-ئه‌لیزێ، گۆڕه‌پانی ترۆكادێرۆ، ده‌وروبه‌ری هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تاوه‌ری ئیفڵ و كاتێدراڵی نۆتری-دام خۆپیشاندانی قه‌ده‌غه كرد.
خۆپیشاندانی ئێله‌گ زه‌رده‌كان له ١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ه‌وه به‌رده‌وامه. تاكو ئێستا ١١ كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا بوونه‌ته قوربانی، چوار هه‌زار و ٢٤٥ كه‌س برینداربوون كه هه‌زار و ٧٩٧یان پۆلیس بوون، هه‌روه‌ها ١٢ هه‌زار و ١٠٧ كه‌سیش ده‌ستگیركراون.