Behlül Çetinkaya
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
ئیسلام ئاباد - AA
بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له هەرێمی کارگێڕی گیلگیت باڵتیستان باکووری پاكستان، 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه له شاری سكاردو سه‌ربه هەرێمی کارگێڕی گیلگیت باڵتیستان به‌ره‌و هەرێمی کارگێڕی پێنجاپ ده‌ڕۆیشت له میانی تێپه‌ڕینیدا به‌ڕێگای بابوساردا كه چوار هه‌زار و 173 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، شۆفێره‌كه‌ی كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و تووشی رووداو بوو.
له رووداوه‌كه‌دا، 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
رێگای بابوسار كورتترین رێگایە کە هەرێمی کارگێڕی گیلگیت باڵتیستان بە هەرێمە کارگێرییەکانی دیکەی پاكستان دەبەستێتەوە.