Mahmut Atanur
17 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2021
جاكارتا – AA
به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وییه‌وه له ویلایه‌تی سولاوه‌سی باكوور له ئێندۆنیزیا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رۆكی بنكه‌ی زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاژانسی كاروباری كاره‌ساته‌كانی ئێندۆنیزیا، رادیتا جاتی رایگه‌یاند كه، ئه‌و بارانه به خوڕه‌ی دوێنێ شاری مانادۆ'ی له ویلایه‌تی سولاوه‌سی باكوور گرتووه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی دروستبوونی لافاو و رۆچوونی زه‌وی.
به‌م هۆیه‌یشه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێن بووان.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٥٠٠ كه‌سیان گواستووته‌وه ناوچه‌ی ئارام و ١٢ خانووش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.