Muhammed Emin Canik,Rewa Mahmood Hasan
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
بۆینس ئایرس - AA
یەکەی زانیاری ئابووری UIF کە لەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەرجەنتین کار دەکات، داوای کرد سەروەت و سامانی حیزبوڵڵا لە وڵاتەکەیان بلۆک بکرێت.
لە راگەیەندراوی UIF دا هاتووە، "فەرمان کرا بە بلۆک کردنی سەروەت و سامانی سەرکردە و ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی حیزبوڵڵا و هاوکات دەستیان بەرێکارەکان کردووە بۆ تۆمار کردنی ئەو کەس و دەزگایانەی پەیوەندییان هەیە بە تیرۆریزم و دابین کردنی ئابووری بۆیان".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "حیزبوڵڵا و یان باڵی چەکدارییەکەی لە ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، ئوستڕاڵیا، نیوزلاند، هۆڵەندا و یەکێتی ئەورووپا، وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە".