Abdullah Shukur
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
بوێنس ئایریس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی G20ی سەرکردەکان بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە شاری بوێنس ئایریس-ی پایتەختی ئەرجەنتین.
سەرکۆماری تورکیا لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی بوێنس ئایریسی ئەزیزیا، لەلایەن وەزیری رۆشنبیری ئەرجەنتین، پابلۆ ئاڤێلتۆ و باڵیۆزی تورکیا لە بوێنس ئایریس، مەرال بەرلاس و بەرپرسانی دیکە پێشوازی لێکرا.
ھاوسەری سەرکۆماری تورکیا، ئەمینە ئەردۆغان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری خەزێنەی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار، ھاوڕێیەتی ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەکەدا.