Hanife Sevinç,Murat Paksoy,Sefa Mutlu,Andaç Hongur,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed,Abdullah Shukur
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاشکرایکرد پرۆژەی تەوژمی تورک کە لە سێ بەش پێکدێت و بریتیین لە هەریەک لە بەشەکانی وشکایی رووسیا، دەریایی رووسیا و وشکایی تورکیا، لە دوای تێستکردنی لە ساڵی ٢٠١٩دا، ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەشدارییکردنی لە "رێورەسمی تەوابوونی بەشی ناو دەریای تەوژمی تورک" گوتارێکی پێشکەشکرد و خۆشحاڵیی خۆی بە میواندارییکردنی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و شاندی یاوەری دەربڕی.
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: "كۆبووینه‌ته‌وه بۆ گه‌واهیدان له‌سه‌ر هه‌نگاوێكی دیكه‌ی نوێ كه نراوه له بواری هاریكاری وزه وه‌ك باسكردنێك له‌و ئاسته باڵایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیای پێگه‌یشتووه"، هەروەها گوتی: "به ته‌واوكردنی ئه‌و به‌شه‌ی هێڵی بۆری غازی سروشتی ته‌وژمی توركی كه به نێو ده‌ریادا تێده‌په‌ڕێت و گه‌یشتنی به وڵاته‌كه‌مان، ئه‌مڕۆ له خۆشیه‌كی جیاوازدا ده‌ژین. به‌و شێوه‌یه‌ش ئیدی ئه‌م پرۆژه مێژووییه كه له 2014دا یه‌كه‌م هه‌نگاومان بۆ هه‌ڵنا و له 2016دا به رێككه‌وتنێك له نێوان حكوومهتهكاندا چوارچێوه‌ی به‌رجه‌سته‌مان بۆ كرد گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی. ته‌وژمی توركی كه له‌گه‌ڵ دۆستانی رووسماندا هه‌وڵێكی زۆرمان بۆ داوه له‌رووی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانمان و جیۆپۆلۆتیكی وزه‌ی ناوچه‌كه‌مانه‌وه پرۆژه‌یه‌كی مێژووییه. پرۆژه‌ی ته‌وژمی توركی كه له سێ به‌ش پێك دێت به‌شی وشكایی رووسیا، به‌شی ده‌ریایی و به‌شی وشكایی توركیا پشتیوان به‌خوا دوای ئه‌وه‌ی له 2019دا تاقیكرایه‌وه ئاماده ده‌بێت بۆ به‌كارهێنان".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد له‌و به‌شه‌ی پرۆژه‌كه‌دا كه به ده‌ریادا تێده‌په‌ڕێت و ته‌واوبووه دوو هێڵی بۆری به‌درێژایی 930 كم به‌شێوه‌یه‌كی هاوته‌ریب و له قوڵایی دوو كم دانراون و، له‌و به‌شه‌ی هێڵه‌كه ده‌گات به وشكایی له تێرمیناڵی كییكۆی كاره‌كان به‌وپه‌ڕی خێرایی به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئەردۆغان جەختی لەوەشکردەوە کە پرۆژەی تەوژمی تورک کە ساڵانە ٣١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سرووشتیی دەگوازێتەوە، تەنها بۆ وڵاتەکەیان و بۆ گەلەکەیان نا، بەڵکو بۆ دراوسێکانیان و بۆ ناوچەکەیان سوودی زۆری هەیە و پلانیان وایە لانیکەم نیوەی ئەو گازە سرووشتییەی لەو پرۆژەیەوە دێت، بگەیەننە ئەورووپا.
باسی لەوەشکرد کە فشاری پیشێل‌کردنی سەروەریی دەوڵەت یان دەوڵەتان و رێگرییکردن لەوەی کە بتوانن خزمەتی دانیشتوانیان بکەن، سوودی بۆ هیچ کەسێک نابێت و رایگەیاند: "بۆ ئێمە رووسیا دۆستێکی متمانەپێکراوە کە دەتوانین هاریکاریی دوور مەودای لەگەڵدا بکەین و، دابینکارێکی گرنگی گازی سرووشتییە. له‌ساڵی ١٩٨٧ه‌وه تا ئێستا، توركیا بڕی ٣٨٧ ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتیی له رووسیا كڕیووه. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی وزه‌مان هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تێپه‌ڕاندووه. هاوکات ئەمە ئاماژەی ئەوەیە کە پەیوەندییەکانمان لە بواری وزەدا، هاوشێوەی پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانی دیکەدا، هەموو جۆرە ئاستەنگ و تاقیکردنەوەیەکیان بڕیووە".
ئەردۆغان باسی لەوەش کرد کە ئەنجامی دۆستایەتی دوور و درێژی نێوان تورکیا و رووسیا لە بەرژەوەندی ھەردوو لایەن بووە و گوتیشی: "ئێمە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانمان لەگەڵ رووسیا ھەرگیز لەسەر داواکاری و سەپاندنی وڵاتانی دیکە دیار نەکردووە. ھەمیشە ھەوڵی بونیادنانی ھەماھەنگی کارکردنی مەودا درێژ بووین لەگەڵ رووسیا، لەگەڵ دۆستە رووسییەکانمان بۆ ناوچەکەمان و جیھان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاشتی و دادپەروەری پێکەوە کارمان کردووە. ئەم ھەڵوێستە ھاوبەشەی ئێمە لە سووککردنی قەیرانی مرۆیی سووریا رەنگی داوەتەوە".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشدا کە ھەماھەنگی تورکیا لەگەڵ رووسیا بە شێوەیەکی گشتگیر بەڕێوەدەچێت و لە پاڵ پڕۆژەی تورک ئاکم، پێکەوە لەگەڵ رووسیا بەردی بناغەی پڕۆژەی ناوەندی ھێزی ناوەکی ئاککیو-یان داناوە.
ئەردۆغان لە کۆتایی گوتارەکەیدا گوتیشی: "لێرەوە زۆر زۆر سوپاسی بەڕێز پوتین و شاندەکەی دەکەم بەھۆی پشتیوانیان لە پڕۆژەی تورک ئاکم بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئاستە.پێموایە ھەماھەنگییمان لەگەڵ پوتین و گەلی رووسیا دەبێتە ھۆکاری دەستپێکردنی پڕۆژەی گەورەتر بۆ وڵاتەکەمان".