Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له بڕیاره‌كانیدا بۆ سزادانی ئێران، به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه و گوتی،"سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنینه‌وه و ملكه‌چی ئه‌مریكا نابین."
له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری خوێ له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، روحانی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و سزاكانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند.
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا پێی وایه، ئێرانییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر سته‌مه‌كانی ئه‌واندا چۆك داده‌ده‌ن و گوتی،"گه‌له‌كه‌مان 11ی شوبات (40همین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ئێران) وه‌ڵامی پێویستی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه. ته‌واوی دوژمنانمان له‌وه تێده‌گه‌ن كه گه‌له‌كه‌مان به‌هۆی كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانی نابێت. ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست 4ی تشرینی دووه‌م ئێران تێكبده‌ن، ته‌نها دۆخه‌كه‌یان گۆڕی بۆ نمایش و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن له‌ئاست هه‌ڵوێستی به‌هێزی گه‌لی ئێران‌دا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له مێژووی ئه‌مریكادا بۆیه‌كه‌مجاره شتێكی له‌و جۆره رووده‌دات و گوتی: "ته‌واوی جیهان دژی بڕیارێكی ئه‌مریكا وه‌ستایه‌وه كه دژی گه‌لێك ده‌ریكردووه. ئه‌مریكا له‌م بڕیاره‌یدا به‌ته‌نها مایه‌وه. ئه‌م دۆخه جێی شانازییه بۆ گه‌لی ئێران، سیایه‌تی ده‌ره‌وه‌مان و حكوومه‌ته‌كه‌مان. سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنینه‌وه و ملكه‌چی ئه‌مریكا نابین".
روحانی رووی گوته‌كانی كرده حكوومه‌تی ئه‌مریكا و گوتی: "ده‌زانم نیگه‌ران ده‌بن و تووڕه‌ن. نه‌تانتوانی له سووریا و یه‌مه‌ن بگه‌ن به ئامانجه‌كانتان، ده‌زانم. به‌ڵام بۆچی تۆڵه‌ی ئه‌مه له گه‌لی ئێران ده‌كه‌نه‌وه؟ دان به هه‌ڵه‌ی خۆتاندا بنێن".
سەرکۆماری ئێران تیشكی خستەسەر ئەوەی کە ئیدارەی ئەمریکا ناتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان گەلی ئێران و گەلی تورکیا، عێراق و ئازەربایجانی برا، لاوازبکات و، جەختی لەوەکردەوە کە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئازەربایجان، تورکیا، عێراق و وڵاتانی دیکەدا رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت.
حەسەن روحانی راشیگەیاند: "لە گۆڕەپانی جەنگدا سەختی و کێشە دێنە ئاراوە؛ شەهید و بریندار بوونیان دەبێت. خۆمان رادەستی ئەوانە ناکەین کە جەنگی ئابوورییان لەدژمان دەستپێکردووە".
هەروەها رایگەیاند: "پەنا بەخوا هاوشێوەی ئەمساڵ، لە ساڵی داهاتووشدا دۆلار بە چوار هەزار و ٢٠٠ تمەن بۆ پێداویستییە بنەڕەتییە خۆراکییەکان دابیندەکەین. رێگە نادەین خەڵک تووشی گرفت ببێت. لەوبارەیەوە زانیاریی هەڵە درایە کۆشکی سپی. سەرچاوەی ئەم زانیارییە هەڵانەش ئیسرائیل و رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقە. وایانزانی لەرێگای فشارکردن لە گەلی ئێران بۆ ماوەی چەند مانگێک، دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان. سەرجەم وڵاتانی جیهان دژی فشارەکانی ئەمریکان".
روحانی باسی لەوەکرد خەڵکی ئێران تووشی هیچ گرفتێک سەبارەت بە بەرهەمە خۆراکییە بنەڕەتییەکان نابن و رایگەیاند "ئەوەی کە توانیمان لە ناوخۆ دروستی بکەین، دروستی دەکەین، ئەو کەرەستانەیشی کە پێویست بێت هاوردەیان بکەین، هاوردەیان دەکەین. دەزانم کە دۆخی گوزەرانی خەڵک بەراورد بە رابردوو قورس بووە. هەڵاوسان بەرزبووەتەوە، بەڵام هەموو هەوڵی حکوومەت بۆ ئەوەیە کۆنترۆڵی هەڵاوسان بکات و هەلی کار بڕەخسێنێت. هەموومان پێکەوە لووتی ئەمریکا لە زەوی دەدەین. ئەمریکا وایدەزانی دەتوانێت هەناردەی نەوتی ئێران رابگرێت و پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بپچڕێنێت. بەڵام نەیتوانی لەم هەڵەیەیدا سەرکەوتوو بێت".