Şerife Çetin
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
پاریس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ناڕەزایەتیی دەربڕین لەبەرامبەر هاوبەشیپێکردنی سایکس-پیکۆی نوێ لە ناوچەکەماندا یان بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، پەکەکە و فەتۆ بە تەواوەتی ئەو رێزەیە کە لە دراوسێیەکانمان گرتووە و مەرجی ئاسایشی گەلانی ئەورووپایە کە ئێمەشی تیاداین".
بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانیی، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی بۆ رۆژنامەی لو فیگارۆی فەڕەنسی نووسی.
ئەردۆغان رایگەیاندووە "بەڕێزەوە یادی باووباپیرانمان، لەنێویشیاندا باپیری خۆم، مستەفا کوڕی کەمال دەکەمەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی ساریکامیشدا شەهید بووە. لەوبارەیەشەوە، شانازیی دەکەم بە نوێنەرایەتییکردنی وڵاتەکەم لەو رێورەسمەی کە لە پاریس سازدەکرێت، وەک نەوەی کەسێک کە شەهید بووە. قارەمانێتیی و گیانفیدایی ئەوان، کارێکی کردووە کە منداڵەکانمان بتوانن لە وڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆدا بژین. لەو رووەشەوە یادی بەرزیان، بەردەوام دەبێت لە ئیلهام بەخشین بە گەلی تورک".
جەختی لەوەشکردووەتەوە کە لە یادی سەدەمین ساڵەی کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانییدا گوتنی ئەوەی پێکدادانەکانی جەنگەکە بە تەواوەتی چوونەتە مێژووەوە، مەحاڵە و رایگەیاندووە:
"ئەو گرژییە نێوخۆییانەی کە لە میانی چەند ساڵی رابردوودا لە عێراق و سووریا کە دراوسێی تورکیان لە باشوورەوە روویانداوە، هەڕەشەی هەڵکشاوی تیرۆر و ناسەقامگیریی قووڵبووەوە، هەوڵەکانی بێ موڵککردن و بێ نیشتمان‌کردنی سیستماتیک کە دەیان ساڵە لە فەڵەستین شایەتحاڵین، لەنێو بەرجەستەترین نیشاندەرەکانی ئەم دۆخەدان. جەنگی یەکەمی جیهانیی ژمارەیەک پێکهاتەی سیاسیی پڕ ئاریشەی لەگەڵ خۆیدا هێناوە کە لە لایەن هێزە زەبەلاحەکانی ئەو سەردەمەوە لەسەر مێز و بە راستە سنوورەکانیان کێشراوە. جگە لەوەش ئەم پێکهاتە سیاسییانە نەیانتوانیوە پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ ئەو کۆمەڵگانەی کە فەرمانڕەوابوون تیایدا، درووست بکەن و ئەمەش دەرەنجامی رژێمگەلی سەرکوتکار، کودەتای سەربازیی و حوکمی کەمینەی بەردێژایی سەدەی بیستەم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لێکەوتووەتەوە".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پێكهاته په‌راوێزخه‌رانه ساڵانێك هه‌وڵ و تهقهلایاندا بۆ به‌رگرتن له بزووتنه‌وه دیموكراسییه‌كانی گه‌ل كه ناونرابوو به‌هاری عه‌ره‌بی و گوتی: "بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان په‌نایان بۆ هه‌موو جۆره شێوازێكی نادیموكراسیانه بردووه به كوده‌تای سه‌ربازیشه‌وه. دژ به‌و ئه‌كته‌رانه چالاكی شۆڕشگێڕی له‌مڕۆشدا درێژه‌ی هه‌یه؛ له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیاندا ئاشتیی و سه‌قامگیری جیهانی ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاتێک به‌نێو ئه‌و شه‌هیدانه‌دا گوزه‌رده‌كه‌ن كه له خاكی توركیا و عوسمانی كۆندا هه‌ن گه‌واهیده‌ری ئه‌وه ده‌بن كه گه‌نجانی بۆسنه‌یی، ئه‌فریقی، به‌غدادی، ئیستانبوڵی و فه‌ڵه‌ستینی له پاڵ یه‌كدا نێژراون، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه یاده‌وه‌رییه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان نه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی تورك، كورد، عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی و جوولەکەی بۆ كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی توركیا جێهێشتووه كه میراتێكی هاوبه‌شه.
سەرکۆماری تورکیا باسی له‌وه كرد كه كۆماری توركیا له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا رێزی له یه‌كپارچه‌یی خاكی دراوسێیەكانی گرتووه و پشتیوانی ئاشتیی و سه‌قامگیریان بووه و گوتی: "ناڕەزایەتیی دەربڕین لەبەرامبەر هاوبەشیپێکردنی سایکس-پیکۆی نوێ لە ناوچەکەماندا یان بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعش، پەکەکە و فەتۆ بە تەواوەتی ئەو رێزەیە کە لە دراوسێیەکانمان گرتووە و مەرجی ئاسایشی گەلانی ئەورووپایە کە ئێمەشی تیاداین".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، گرنگترین وانه كه پێویسته له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان وه‌ربگیرێت بنیاتنانی ئاشتیی هه‌میشه‌ییه كه چه‌نده قورس و سه‌خته و گوتی: "له‌و رووه‌وه وه‌ك توركیا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانمان بۆ گه‌یشتن به ئامانجمان كه ئه‌ندامێتیی ته‌واوه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه گرنگترین پرۆژه‌ی ئاشتیی مێژوویی ئه‌ورووپایه؛ له هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ ئاشتیی و سه‌قامگیری ئه‌ویش به پشتیوانیكردنی شێوازه‌كانی دیموكراتیی و ئازادیی كه له جوگرافیای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نوێنه‌رایه‌تی كوتله‌كان ده‌كات".