Emre Gürkan Abay
19 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
يەريڤان - AA
ئەو خۆپيشاندەرانەى كە دەيانەوێت سەرۆكوەزيرانى ئەرمينيا، نيكۆل پاشينيان دەستلەكاربكێشێتەوە، چەند رێگايەكى سەرەكى يەرڤانى پايتەختيان داخست.
خۆپيشاندانەكان لە يەريڤانى پايتەخت لە دژى پاشينيان لە دواى ئەوەى دانى بە شكستى خۆى هێنا لە بەرامبەر ئازەربايجان لە قەرەباغ كە لەلايەن ئەرمينياوە داگيركرابوو، ئەمڕۆش بەردەوامبوو.
خۆپيشاندەران چەند شەقامێکی سەرەكى ناوەندى شارەكەيان داخست و دروشميان لە دژ پاشينيان بەرزدەكردەوە و داواى دەستلەكاركێشانەوەيان دەكرد.
لەو ديمەنانەى كە لە مێدياكانى ئەرمينيا بڵاوكراوەتەوە، ئەوە دەبينرێ كە پۆليسەكان ئۆتۆمبێلەكانيان بەسەر خۆپيشاندەران تێدەپەڕاند و شەقامەكان دەكەنەوە.
هێزەکانی پۆليس دواى بڵاوەپێكردنى خۆپيشاندەران، چەند ژمارەیەک خۆپیشاندەریان دەستگير کرد.