Ruslan Rehimov
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
باكو - AA
ژمارەى ئەو سڤيلانەى كە لە ئەنجامى هێرشەكانى سوپاى ئەرمينيا بۆ سەر ناوچە سڤيلنشينەكانى ئازەربايجان بوونەتە قوربانى بۆ ١٥ كوژراو و ٤٩ بريندار بەرزبوويەوە.
لەو راگەيەنراوەى كە لە سەرۆكايەتى داواكارى گشتيى ئازەربايجانەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە هێزەكانى ئەرمينيا باڵەخانە حكوومييەكان، نەخۆشخانە و بنكە تەندروستييەكان، خوێندنگە و باخچەى ساوايانى كردووەتە ئامانج.
بە پێى راگەيەنراوەكە، سوپاى ئەرمينيا، لە ٢٧ى ئەيلوولەوە بۆ ئێستا ١١٦ ماڵ و ٢٦ باڵەخانەى حكوومييان خاپور كردووە.
هاوكات ئەو هێرشانەى ئەرمينيا بووەتە هۆى كوژرانى ١٥ كەسى سڤيلى ئازەرى و برينداربوونى ٤٩ى ديكە.
داواكارى گشتى، دەستپێكردنى لێكۆڵينەوەيەک لەسەر بابەتەكەى راگەياند.