Sangar Hamad Azeez
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەفغانستان لە دژی چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان کە ماوەی دوو هەفتەیە دەستی پێکردووە لە ویلایەتەکانی قەندەهار، ئوزورگان، زابول و هیلمەند ٢٢٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ١٢٠ی دیکەش بریندار بوون.
لە میانی لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرپرسی کەتیبەی ٢٠٥ی سوپای ئەفغانستان لە باشووری ئەو وڵاتە داود شاه وەفادار گوتی: "دوو هەفتە بەر لە ئێستا ئۆپەراسیۆنێکمان لە ویلایەتەکانی قەندەهار، ئوزورگان، زابول و هیلمەند دەست پێکرد و لە ئاکامدا ٢٢٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون و١٢٠ی دیکەش بریندار بوون".
ئەوەیشی راگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە.