مەزارشەریف
لە پارێزگای فاریابی باکووری ئەفغانستان بۆمبێک لە کاتی ئامادەکردنی بۆ تەقاندنەوە لە لایەن ئەندامانی تالیبانەوە، تەقیەوە.
بەڕێوەبەری ئاسایشپارێزی پارێزگای فاریاب نەبی جان مولاھی بە AA رایگەیاند: "لە ناوچەی قەیسەری پارێزگای فاریاب چەند چەکدارێکی تالیبان ویستوویانە بۆمبەیەک بۆ تەقاندنەوە ئامادە بکەن، کەچی لە کاتی ئامادەکردندا بۆمبەکە بە خۆیانەوە تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا حەوت ئەندامی تالیبان کوژران و شەشی دیکەیش بریندار بوون."
بەڕێوەبەری ئاسایشپارێزی فاریاب گوتی: "دوو فەرماندەی پایە بەرزی تالیبان لە نێو کوژراوەکاندان، بەڵام تالیبان ھیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە."