Zana Natık Kerem
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
کابول ـ AA
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان لە ژمارەیەک ناوەند و بنکەکانی دەنگدان دەستی پێکردەوە.
دوێنێ شەممە لەبەر چەند ھۆکارێک، ژمارەیەک ناوەند و بنکەکانی دەنگدان بە رووی دەنگدەراندا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان داخران.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ئەفغانستان رایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدان لە ٤٠٠ ناوەند و بنکەکانی دەنگدان لە ١٤ی ویلایەتی ئەو وڵاتە بە رووی دەنگدەراندا کراوەتەوە.
ھاوکات دەنگدەران لەو ١٤ ویلایەتە روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد بۆ ئەوەی دەنگ بە نوێنەرانیان بدەن بۆ پەرلەمان.
دوێنێ شەممە لەگەڵ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەفغانستان، ١٩٣ ھێرشی چەکداری کرانە سەر ناوەندەکانی دەنگدان کە بەھۆیانەوە ٣٦ کەس کوژران.