کابول
بههۆی بەردەوامی ھێرشەکانی تاڵیبان، ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان چەند ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ سەر شارەکانی پاکتیا، هلمەند، قەندەھار، ئوروزگان و وهردهک ئەنجدامدا كه کوژرانی ٥٢ چەکدار و سێ سەربازی سوپای ئەفغانستان راگەیەنرا.
لهمبارهوه وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد كه لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەمەبەستی گێڕانەوەی سەقامگیری وڵات، ئۆپەراسیۆنی فراوان ئەنجامدراوه و چەندین ناوچەی ئەو وڵاتەی كۆنترۆڵكرانهوه. ههروهها جگە لە کوژرانی ٥٢ چەکدار، ٣٨ چەکداریش بریندار بوون و سێ چەکداریدیکەش بەدیل گیران، دەستیش بەسەر چەندین جۆری چەک و تەمەنی گیراوە و توانراوە ٨٢ بۆمبێکی چێندراو لە سەرانسەری وڵات لە لایەن سوپاوه پوچەڵبکرێتەوە کە لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە لە سەر رێگاکان دانرابوونهوه.
لە لایهکی دیکە شەوی رابردوو ھێرشی ئاسمانی لە لایەن ھێزەکانی ناتۆ کرایە سەر چەکدارانی تاڵیبان لە شاری لیغمانی سەر بەئەفغانستان و ھەشت چەکدار کوژران.
لەو بارەوە گوتەبێژی پارێزگاری لیگمان عومەر زەواق لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خەڵکی سڤیل ھیچ زیانێکیان لە ئاکامی ھێرشەکانی ناتۆ پێ نەگەیشتووە، یەکێک لەفەرماندەکانی تاڵیبان لەنێوان کوژراوانی ھێرشەکانی ناتۆدایە."