Safvan Allahverdi
11 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، رايگەياند بەهۆى ئەوەى رۆڵى هەبووە لە كوشتنى رۆژنامەنووس جەمال خاشقچى، سەركۆنسۆڵى پێشوى سعوديە لە ئيستانبوڵ محەمەد عوتەيبى خستۆتە ليستى سزا ئابوورييەكانەوە.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لە روونكردنەوەەيەكيدا سەبارەت بەو بڕيارە، رايگەياند كە ئەو بڕيارەيان بەهۆى رۆڵى عوتەيبى لە پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤدا دەركردوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، "كوشتنى جەمال خاشقچى تاوانێكى قيزەون و قبوڵنەكراوە. ئەو هەنگاوەى ئەمڕۆشمان هەنگاوێكە بە ئاراستەى وەڵامدانەوەمان لەسەر كوشتنى خاشقچى. لەبەر ئەم هۆيە وەزارەتەكەمان محەمەد عوتەيبى لە چوارچێوەى ياساى نێودەوڵەتى ماگنيتسكى بۆ بەرپرسيارێتى مافەكانى مرۆڤ خستۆتە ليستى سزا ئابوورييەكانەوە"
وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، لە روونكردنەوەكەيدا داواى لە ئيدارەى سعووديە كرد بۆ روونكردنەوەى تاوانەكە پێويستە لە چوارچێوەى دادگاييكردنێكى روون و دادپەروەرانە ئەو كەسانە دادگايى بكرێن كە رۆڵيان هەبووە لە كوشتنى خاشقچى، "ئێمە بەردەوام دەبين لەسەر كاركردن بۆ گەڕان بە دواى هەموو راستييەكان، بە راوێژكردنى كۆنگرێس و بە هاوكارى لەگەڵ وڵاتانى ديكەدا ئەو كەسانەى بەشداربوونە لەم تاوانە بەرپرسياريان دەكەين"
- وەزيرێكى شيشيانيش لە ليستەكەدايە
لەلايەكى ديكەوە لە هەمان روونكردنەوەدا، ناوى وەزيرى ناوخۆیى كۆمارى شيشانى سەر بە رووسياى فيدراڵ ئەسڵان ئيراسكانۆڤ بە تۆمەتى تێوەگلان لە پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ خراوەتە ليستى سزا ئابوورييەكانەوە.
ئيراسكانۆڤ، پێشتر كە سەرۆكى هێزە ئەمنييەكانى دەسەڵاتى شيشان بووە فەرمانى كوشتنى ٢٧ كەسى داوە بەبێ دادگايىكردن.