İslam Doğru
11 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
نیویۆرك - AA
له شه‌ڕ و پێكدادانێكی چه‌كداریدا له شاری جێرسی سیتی سەربە ویلایه‌تی نیو جێرسی رۆژهەڵاتی ئه‌مریكا، شه‌ش كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان پۆلیس بوو.
سه‌رۆك شاره‌وانی جێرسی سیتی، ستیڤن فولۆپ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە كه له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا، پۆلیسێك كوژراوه و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
ژمارەیەک سه‌رچاوه كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت، به میدیای ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یان راگه‌یاندووە كه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانێك ده‌ستیپێكردووه و گومانلێكراوان له میانی هه‌ڵاتن بۆ دوكانێك له كۆڵانێكی بچووك كه به "بۆدیگا" ناسراوه ته‌قه‌یان له پۆلیس كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له كارمه‌ندێكی پۆلیس ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر روویداوه کە تۆڕه‌كانی بازرگانیکردن بە مادده‌ی هۆشبه‌ریش لە دۆسیەکەدا تێوەگلاون.
له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌وانه‌یش پۆلیسێك، دوو گومان‌لێكراو و سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی.
له كاتێكدا چوونه‌ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ 12 قوتابخانه‌ی ناوچه‌كه به‌هۆكاری ئه‌منیی داخران، پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵی له ده‌ورووبه‌ری شوێنكار و خانووه‌كانی ناوچه‌كه‌ی گرته‌به‌ر.
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه نزیكه‌ی یەک كاتژمێری خایاند و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له رێگه‌ی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هۆشداریاندا به هاووڵاتییان خۆیان له ناوچه‌كه به‌دوور بگرن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاته‌كانی ئێواره له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "زانیاریم پێدرا له‌باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه مه‌ترسیداره‌كه‌ی جێرسی سیتی. له‌م كاته سه‌خت و تراجیدیایه‌دا نزاكانمان بۆ قوربانیان و خێزانه‌كانیانه. له كاتێكدا هاوكاری به‌رپرسانی ناوخۆی و ویلایه‌ته‌كه ده‌كه‌ین له نزیكه‌وه به‌رده‌وامین له چاودێریكردنی ره‌وشه‌كه".