Raşa Evrensel
03 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
دەسەڵاتە خۆجێییەکانی ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا، زیانی ئەو ئاگرەیان بڵاوکردەوە کە دارستانەکانی ویلایەتەکەی گرتووەتەوە و گەیشتووتە ناوچەی نیشتەجێبووەکانی باکووری خۆرئاوای شاری دێنڤەر لە ویلایەتەکە.
بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە نزیکەی ھەزار خانوو و باڵەخانەی خاپوور کردووە و زیانی بە دەیان باڵەخانەی دیکە گەیاندووە و سێ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
فەرماندەی پۆلیسی ناوچەی بۆڵدەر، جۆ بێڵی، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئاسۆشێتید پرێس، ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمەکانی ھێشتا سەرقاڵی دۆزینەوەی ھۆکاری ئەو ئاگرەن کە لە پێنجشەممەوە بەردەوامە و گوتی: "لێکۆڵەوەرەکان ھیچ ھێڵێکی کارەبای بچڕاویان لە شوێنی کەوتنەوەی ئاگرەکە نەدۆزیوەتەوە."
جۆ بێڵی، گوتیشی: "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی زیانەکان لانیکەم ٩٩١ خانوو و باڵەخانە خاپوور بوون و سێ کەسیش بێسەروشوێنن".