Hakan Çopur
03 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2021
واشنتۆن- AA
ئەنجوومەی پیرانی ئەمریکا، بەردەوامە لە دەنگدان لەسەر ئەندامانی کابینەکەی جۆ بایدن.
لەم نێوەندەشدا لە چەند دانیشتنێکی جیادا دەنگ لەسەر دیاریکردنی ئالێخاندرۆ مایۆرکاس بۆ پۆستی وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و پیت بوتیجەج بۆ پۆستی وەزیری گەیاندن درا.
لە ئەنجامدا ئالێخاندرۆ مایۆرکاس، بە بەدەستهێنانی ٥٦ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ٤٣ دەنگی نەخێر و پیت بوتیجەج بە بەدەستهێنانی ٨٦ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ١٣ دەنگی نەخێر، پۆستی وەزیریان بەدەستهێنا.
ئالێخاندرۆ مایۆرکێس، یەکەم وەزیری پەنابەرە و بەڕەچەڵەک خەڵکی ئەمریکای لاتینە و لە ماوەی رابردووشدا، بەهۆی لێدوانەکانی دژبە دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری ئەمریکا-مەکسیک، رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆری پارتی کۆماری بووبووەوە.
هەربۆیە پەسەندکردنی ئالێخاندرۆ مایۆرکێس لەلایەن ئەنجوومەنی پیران بە دەستکەوتێکی گرنگ بۆ جۆ بایدن هەژمار دەکرێت.
لە لایەکی دیکەشەوە یت بوتیجەج یەکەم هاوڕەگەزبازە لە مێژووی ئەمریکا کە پۆستی وەزیری بەدەستهێنابێت.