Davit Kachkachishvili,Mohammad Kara Maryam
20 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2024
کیێڤ ــ AA
باڵیۆزحانەی ئەمریکا لە کێیڤ ڕایگەیاند کە دەرگای باڵیۆزخانەکەیان بۆ یەک ڕۆژ، "بەھۆی ئەگەری ھێرشی ئاسمانییەوە" بۆ سەر ئۆکراینا، داخستووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ سێشەممە، مۆسکۆ ڕایگەیاندبوو، وەڵامی ئەو بڕیارە دەدانەوە کە ڕێگا بە ئۆکراینا دەدات، بە ئاراستەکردنی مووشەکی دوور مەودای دروستکراوی ئەمریکا، قۆڵایی خاکی ڕووسیا بکاتە ئامانج.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کیێڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە زانیارییان بەدەست گەیشتووە، لەوەی ئەگەری ھەیە ھێرشی ئاسمانیی بەرفراوان بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام بدرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە وەک گرتنەبەر ڕێوشوێنی پێویست لە ھەمبەر ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ئۆکراینا، ئەمڕۆ چوارشەممە دەرگای باڵیۆزخانەکەیان لە کیێڤ داخستووە و داواشی لە فەرمانبەرانی کردووە کە بۆ پاراستنی گیانیان لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە.
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئۆکراینا، ژمارەیەک مووشەکی دوور مەودا "ATACMCی دروستکراوی ئەمریکای، ئاراستەی دامەزراوەیەکی سەربازیی لە ناوچەی بریانسک باشووری رۆژئاوای ڕووسیا کردووە.