02 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2020
نیویۆرك - AA
فەرمانڕەوای نیویۆرك، ئاندریو كومۆ رایگەیاند كه به‌هۆی زیادبوونی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆیدی رهشتپێشت له ناوه‌ندی شاری نیویۆرك، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان راگه‌یاندووه.
ئاندریو كومۆ له میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆی رادیۆی WAMCدا، باسی له‌وه كرد كه كاتژمێر ٢٣:٠٠ به‌كاتی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ ده‌ست پێ ده‌كات و گوتی: ''له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك (بیل دیبلاسیۆ) قسه‌م كرد. ئه‌مشه‌و من و سه‌رۆكی شاره‌وانی قهدهغەکردنی هاتوچۆ له سه‌رانسه‌ری شاردا راده‌گه‌یه‌نین. پێمانوایه قهدهغەکردنێکی هاتوچۆ ده‌بێت كه سوودی ده‌بێت له نیویۆرك''.
فەرمانڕەوای نیویۆرك، ئاندریو كومۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزی پۆلیس له شاری نیویۆرك زیاد ده‌كه‌ن و بڕیاریانداوه ژماره‌ی پۆلیسی ئه‌ركدار كه چوار هه‌زاره بگه‌یه‌نن به هه‌شت هه‌زار.
ئاندریو كومۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆكه له رۆژانی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر ٢٣:٠٠ بۆ كاتژمێر ٠٥:٠٠ی سێشه‌ممه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا بڕیاریان نه‌داوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه به‌رده‌وام بێت یان نا.
فەرمانڕەوای نیویۆرك، ئاندریو كومۆ راشیگه‌یاند ''له پاڵ خۆپیشانده‌ران و پهیامهكانیانهوهم، به‌ڵام به داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت سه‌رنجه‌كان په‌رته‌وازه بكه‌ن و رووداوه‌كه ناشرین بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی توندوتیژیی و تاڵانكاریی دۆزی ره‌وای خۆپیشانده‌رانی شێواندووه''.