Dildar Baykan
02 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستوه‌ردان له رووداوه‌كانی توندوتیژی، هه‌زاران سه‌رباز و هێزی ئه‌منیی به چه‌كی قورسه‌وه ئهركداركردووه.
دۆناڵد تره‌مپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی، سه‌باره‌ت به‌و خۆپیشاندانانه‌ی کە دژبه کوژرانی هاووڵاتییه‌كی ره‌شپێستی وڵاته‌كه‌ی به‌ناوی جۆرج فلۆید به‌هۆی توندوتیژی پۆلیسه‌وه كه دواتر گۆڕان بۆ كرده‌ی توندوتیژیی، لێدوانی دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له سه‌ره‌تای لێدوانەکەی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌ركی ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك پاراستنی وڵات و گه‌له‌كه‌یه‌تی و گوتی: ''سوێندێكم خواردووه بۆ پاراستنی یاساكانی وڵاته‌كه‌م. له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌م ده‌بم بۆ گه‌لی ئه‌مریكا كه به‌ڕه‌وایی نیگه‌رانه له كوژرانی جۆرج فلۆید به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه. حكوومه‌ته‌كه‌م به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌باته سه‌ر بۆ فلۆید و خێزانه‌كه‌ی كه دادپه‌روه‌ری بهجێدهگات. ئه‌و له پێناو هیچدا نه‌مرد''.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی هەروەها ئاماژەی دا به رووداوه‌كانی توندوتیژی شه‌قام و رایگه‌یاند ''رێگه ناده‌ین هاواروناڵهی ره‌وا و خۆپیشاندانی ئاشتییانه له‌لایه‌ن قه‌ره‌باڵغی توڕه‌وه كپبكرێتهوه''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ حكوومه‌تی ژمارەیەک له ویلایه‌ته‌كان و ئیداره خۆجێییه‌كانی به نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست دژ به‌وانه تۆمەتباركرد كه له توندوتیژییه‌وه تێوه‌گلاون، باسی له‌وه‌یش كرد كه خه‌ڵكی شوێنكاره‌كانیان تاڵانكردووه، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستیی كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا كارده‌كه‌ن به‌هۆی ترسه‌وه ناتوانن له ماڵ ده‌رچن و كڵێسا و شوێنه گرنگه‌كانی واشنتۆن دی سی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
- رووداوه‌كانی وه‌ك ''تیرۆری ناوخۆ'' ناوزه‌ند كرد
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ راشیگه‌یاند ''هه‌موو ئه‌وه‌ی رووده‌دات خۆپیشاندانی ئاشتییانه نییه، كرده‌ی تیرۆری ناوخۆیه، له‌ناوبردنی كه‌سانی بێ تاوانه. رشتنی خوێنی كه‌سێكی بێ تاوان شه‌رمه‌زارییه به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تیی و تاوانێكه به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگار. ئه‌مریكا پێویستی به بنیاتنانه نه‌وەك له‌ناوبردن، پێویستی به ئۆپه‌راسیۆنه نەوەك له‌خۆبایی، پێویستی به ئاسایشه نەوەك گێره‌شێوێنیی، پێویستی به چاكبوونهیە نەوەك نه‌فرین، پێویستی به دادپهروەریه نەوەك پشێویی''.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا به‌ده‌ستده‌هێنن و هه‌نگاوی نوێیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵناوه و گوتی: ''هه‌موو ده‌سه‌ڵات، سه‌رچاوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان به‌كارده‌هێنم بۆ نه‌هێشتنی تاڵانی و ئاژاوه‌كان و پاراستنی گه‌لی ئه‌مریكا كه پابه‌ندن به یاساكانه‌وه''.
- ''هه‌رگیز فریوی توڕه‌یی نه‌فرین ناخۆین''
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسیشی له‌وه كرد كه هه‌نگاویان به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی واشنتۆن دی سی پایته‌خت گرتووه‌ته‌به‌ر و گوتی: ''له كاتێكدا باس له‌وانه ده‌كه‌ین هه‌زاران كه‌س له هێزی ئه‌منیی و سه‌رباز به چه‌كی قورسه‌وه ئهركداردهكهین بۆ راگرتنی تاڵانیی و ئاژاوه‌كان''.
دۆناڵد تره‌مپ هاوكات هۆشداری دا به خۆپیشانده‌ران له‌باره‌ی پابه‌ندبوون به‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه‌ی له كاتژمێر ١٩:٠٠دا له شاره‌كه ده‌ستی پێكردووه و رایگه‌یاند ''ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر كه‌سانی بێ تاوان و ماڵی هاووڵاتییان ده‌ستگیرده‌كرێن، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و ته‌واو له چوارچێوه‌ی یاسادا دادگایی ده‌كرێن. ده‌مه‌وێت سه‌رده‌سته‌كانی ئه‌م تیرۆره ئه‌وه بزانن كه رووبه‌ڕووی سزای توند و زیندانی درێژخایه‌ن ده‌بنه‌وه''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گه‌ل و مافه‌كانیشیان ده‌پارێزێت و گوتی: ''یاسا نه‌بێت هه‌لیش نابێت، دادپه‌روه‌یی نه‌بێت ئازادیش نابێت، ئاسایش نه‌بێت داهاتووش نابێت. هه‌رگیز فریوی توڕه‌یی نه‌فرین ناخۆین. ئه‌گه‌ر ناپاكیی و توندوتیژی به‌رده‌وام بێت كه‌سمان ئازاد نابین''.
دۆناڵد تره‌مپ دوای گوتاره‌كه‌ی له كۆشكی سپی، به ئینجیلێكهوه به‌ره‌و كڵێسای سانت جۆنس نزیك كۆشكی سپی رۆیشت كه له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ ئێواره‌دا سووتێندرا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌به‌رده‌م كڵێساكه‌دا راوه‌ستا و نه‌چووه ژووره‌وه، پاشان له رێوشوێنێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا گه‌ڕایه‌وه بۆ كۆشكی سپی.