Elif Gültekin Karahacıoğlu,Sami Sohta
06 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2026
ئەنقەرە ــ AA
ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر گرێبەستی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازیی بە عێراق بە بەھای ٩٠ ملیۆن دۆلار نیشاندا.
ئاژانسی ھاریکاریی ئەمنی و بەرگریی سەربە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، عێراق داوای کردووە کە گرێبەستی خزمەتگوزاری لۆجیستی بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژ بکرێتەوە کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری سیستەمی پشکنینی ئۆتۆمبێلی جۆری "VACIS XPL".
باسی لەوەش کردووە، بەپێی گرێبەستەکە کە کۆنگرێسی لێ ئاگادارکراوتەوە، بە بەھای ٩٠ ملیۆن دۆلار کەلوپەلی سەربازیی بە عێراق دەفرۆشرێت.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە گرێبەستەکە، تەنھا خزمەتگوزاری لۆجیستی پەیوەست بە سیستەمی پشکنینی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە و ھاوسەنگی سەربازی لە ناوچەکەدا ناگۆڕێت.