Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
نیویۆرک- AA
لە ئەمریکا دوای ئەوەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو بەرنامەیەی کە پارێزگاریی لەو ٨٠٠ هەزار کۆچبەرە بەڕەگەز ئەمریکی لاتینییە دەکات کە کاتێک منداڵ بوون زۆرینەیان بە شێوەیەکی نایاسایی لە لایەن خانەوادەکانیانەوە، هێنراونەتە ئەمریکا لە میانی ٦ مانگدا راگەیەنرا لە سەرانسەری ئەو وڵاتە و لەسەرووی هەمووشیانەوە لە هەریەک لە واشنتۆنی پایتەخت و نیویۆرک، خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
لە خۆپیشاندانەکانی هەریەک لە واشنتۆنی پایتەخت لەبەردەم کۆشکی سپی، نیویۆرک، لانهام و دێنڤەر بڕیارەکەی ترەمپ ئیدانە کرا و دادکۆکیی لە بەرنامەکە کرا کە بە بەرنامەی DACA ناسراوە.
یەکەمین خۆپیشاندانەکانی نیویۆرک کە نزیکەی ٤٢ هەزار کۆچبەری سوودمەند لەو بەرنامەیەی لێ دەژی لە کۆڵانێکی بەرامبەر تاوەری ترەمپ ئەنجامدرا.
پۆلیسی نیویۆرک ٣٤ خۆپیشاندەر کە لەسەر شەقامەکە دانیشتبوون بەبیانووی ''تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە'' و ئەنجامدانی ''چالاکی یاخییانەی مەدەنی'' دەستگیر کرد.
یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران به‌ناوی ستیڤن سانكێس (٢٦ ساڵ) كه له‌دایكبووی كۆلۆمبیایه، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی خوێندن هاتووه‌ته ئه‌مریكا و، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر خۆی، خانه‌واده و هاوڕیكانی بۆیه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی "Common Defense"، پام كامپۆس-پالما باسی له‌وه كرد كه خانه‌واده‌یه‌كی كۆچبه‌ری هۆندۆراسه و، پێشتر ١٠ ساڵ له هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكا كاریكردووه و، گوتی: "ئه‌مریكا ئه‌و ئه‌مریكایه نییه كاتێک من له هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكا بووم. تره‌مپ ئه‌مریكا بێ متمانه‌تر ده‌كات".
گرووپێكی نزیك هه‌زار كه‌سی، كاته‌كانی ده‌مه‌و ئێواره له مه‌یدانی فۆلی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له به‌رنامه‌ی داكا رێكخست و، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپیان پرۆتێستۆ كرد. له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی داواكاری گشتیی نیویۆرك، ئه‌ریك شنایده‌رمان و نوێنه‌ری گشتیی شاره‌وانی نیویۆرك، لهتیتا جێمس به‌شداریان كرد.
خۆپیشانده‌رانی نیویۆرك به یه‌ك ده‌نگ هاواریان ده‌كرد "نه‌خێر بۆ نه‌فرین، نه‌خێر بۆ ترس، لێره به‌خۆشحاڵیه‌وه پیشوازی له كۆچبه‌ران ده‌كرێت".