Zana Natık Kerem
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
دۆحە ــ AA
وەزیری شارەوانی و ژینگەی قەتەر، محەمەد رمێحی و وەزیری گەشەپێدانی هەرێمیی و ئەشغالی بولگاریا، نیكۆلای نانكۆڤ پتەوتركردنی هاوكارییەكانیان لە بواری پڕۆژەكانی ژێرخان لە نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرد.
ئەمە لە بەیاننامەیەكدا هات كە ئاژانسی هەواڵیی (QNA) بڵاوكردەوە بێ ئەوەی زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە دوێنێ سێشەممە میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی پێشوازی لە وەزیری ئابووری بولگاریا، ئیمیل كاراكینۆلۆڤ كرد كە بەشداری لە رێورەسمی كردنەوەی بەندەری نێودەوڵەتی حەمەد كە گەورەترین بەندەرەكانی قەتەرە كردبوو.