Mücahit Oktay
12 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2022
نیویۆرک - AA
لە ناوچەی دریکسڵ نزیک شاری فیلادێلفیا سەربە ویلایەتی پێنسیلڤانیا باکووری رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێلیکۆپتەرێکی فریاکەوتن کەوتەخوارەوە، خۆشبەختانە سەرنشینانی ناوی کە چوار کەس بوون بە سەلامەتی رزگاریان بوو.
پشکنەری پۆلیس لە ناحیەی ئەپەر داربی سەربە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، تیمۆسی بێرنهارد لە لێدوانێکیدا لە شوێنی رووداوەکە، سەرسوڕمانی خۆی نیشان دا لە بەسەلامەتی رزگاربوونی چوار کەس لەو رووداوەدا کە یەکێکیان منداڵێکی ساوا بووە و رایگەیاند ''ئەوەی لە پشتمەوە بینیتان دەرئاسایەکی رەهایە''.
تیمۆسی بێرنهارد باسی لەوە کرد کە هێلیکۆپتەرەکە بەر دیواری کڵێسایەک کەوتووە بێ ئەوەی پارچە پارچە بێت، ئەوەی کاریگەربووە لەسەر ئەوە، نەبوونی درەخت یان ستوونی کارەبا بووە لە شوێنەکەدا.
هێلیکۆپتەرەکە سەربە نەخۆشخانەی پێن ستار مێدیکەڵ (Pennstar Medical) بووە لە شاری فیلادێلفیا و سەرنشینانیشی لە دوای رووداوەکە بەرلە گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە، خۆیان توانیویانە لەناو هەلێکۆپتەرە تێکشکاوەکە بێنە دەرەوە.