Büşra Selvi Öğütcen
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
ئاکرۆن - AA
لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵێکی شاری ئاکرۆنی سەربە ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ھەواڵێکی میدیاکانی خۆجێی ئەمریکا کە پشتی بەستووە بە زانیاری تیمی ئاگر کوژێنەوەی ئاکرۆن، ئەمڕۆ دەوربەری کاتژمێر ٠١:٠٠ بەکاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە.
بەپێی ھەواڵەکە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە کاتێک چوونەتە شوێنی رووداوەکە، دانیشتوانی گەڕەکەکە ھەوڵی رزگارکردنی کەسانی نێو ماڵەکەیان داوە.
بەھۆی ئاگرەکەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە، پزیشکانی ناوچەی سەمیتی ئۆھایۆ رایانگەیاند کە سێ لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن.