Mazın Asad
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
شاندێکی وەزارەتی دادی تورکیا لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکانیان بۆ ماوەی چوار کاتژمێر گفتوگۆیان لەبارەی پرسی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی وەزارەتی دادی تورکیا دەست کەوتوون، شاندێکی تورکیا بە سەرۆکایەتی جێگری بەڕێوەبەری گشتی یاساکانی نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وەزارەتی دادی تورکیا، فارس کاراک لە واشنتۆن چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکیان بۆ پرسی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گولەن ئەنجامدا.
ئاماژە بەوە کراوە کە کۆبوونەوەکە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاندووە و تێدا سێ داواکاری گشتی ئەنقەرە بەشدارییان کردووە کە لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوی فەتۆ بەڕێوە دەبەن. بەرپرسانی تورکیا بە تێروتەسەل زانیارییان لەبارەی پرسی رادەستکردنەوەی گولەن پێشکەش بە ھاوتا ئەمریکییەکان کردووە.
ھاوکات دوێنێش وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ لە واشنتۆن بۆ ماوەی ٤٥ خولەک کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری دادی ئەمریکا، جیف سێشنز ئەنجام دابوو و بەڵگەنامەی نوێی بۆ رادەستکردنەوەی رێبەری رێکخراوی فەتۆ فەتحوڵڵا گولەن پێشکەش بە ناوبراو کردبوو.
تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەی بەرپرسانی دادی تورکیا لە ئەمریکا، پرسی دەستبەسەرکردنی کاتی یاخود رادەستکردنەوەی گولەنە بە تورکیا.
بەکر بۆزداغ لە کۆبوونەوەکاندا لەبارەی پرسی دەستبەسەرکردنی کاتی یاخود رادەستکردنەوەی گولەن داوایکرد بەڵگەنامەکان پێشکەش بە دادگای ئەمریکا بکرێت.