Muhammed Bilal Kenasari,Ramal Abdullah Mahmood
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، له‌وانه‌یه بڕیاری لێبوردن بۆ پاوڵ مانافۆرت ده‌ربكات كه دانی به‌وه داناوه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی رۆڵی هه‌بووه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌وانه‌یه بڕیاری لێبوردن بۆ پاوڵ مانافۆرت ده‌ربكات كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا كه له لایه‌ن داواكاری تایبه‌ت، رۆبه‌رت موله‌ر-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت پاوڵ مانافۆرت دانی ناوه به تاوانه‌كانی "گه‌له‌كۆمه‌كی گێڕان له دژی ئه‌مریكا" و "خه‌ڵه‌تاندنی گه‌واهیده‌ران له دژی دادپه‌روه‌ری ئه‌مریكا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیشهوه كه گوایه مانافۆرت به‌ر له رازیبوون به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ رۆبه‌رت مولەر بۆ لێپرسینه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ پارێزرهكانی تره‌مپ كۆبۆته‌وه و گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه كۆبوونه‌وه نه‌كراوه، به‌ڵام بۆچی (ئه‌گه‌ری لێبوردن) له‌سه‌ر مێز هه‌ڵبگرین؟".