Rewa Mahmut Hasan
17 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2015
یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لەگەڵ راوێژکاری ئەمنی نەتەوەیی کۆلین کاهل ریانگەیاند کە ئەوان لە رێگەی دەزگەکانی راگەیاندنەوە ئاگەداری هێرشەکە بوون و ئاشکرای کرد کە ئەوان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەن و سەرەخۆشی بۆ قوربانییەکانیش راگەیاند.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "ئێستا دەرکەوت کە زۆر گرنگە تورکیا و عێراق گرژیی و ئاڵۆزییەکانیان کەم بکەنەوە و هەوڵەکانیان لەم بارەیەوە خێراتر بکەن، هەتا لە رێگەی دیالۆگەوە هەوڵ بدەن بۆ ئاسایش و سەروەری عێراق لە دژی داعش هاریکاری خۆیان بەهێز بکەن".
رۆژی رابردوو رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی کردە سەر بنکەی مەشق لە بەعشیقەی نزیک پاریزگەی مووسڵ و هەروەها ناوێران و تەلئەسوەد و خازر کە لە ئاکامدا ٦ پێشمەرگە شەهید و حەوتیشیان بریندار بوون هەروەها چوار سەربازی تورکیا بریندار و ٣ چەکداری حەشدی نیشتمانی گیانیان لەدەست داوە و ٣ کەسی تریشیان بریندار بووە. دیارە ٧٠ چەکداری داعشیش کوژراون و ١١ ئوتۆمبێلی بومبڕێژکراوی داعشیش تەقێندرانەوە و هێزەکانی هاوپەیمان ٢٥ فڕینیان ئەنجام دا.